Bextewery Organization

ڕێکخراوی بەختەوەری

ڕێکخراوی بەختەوەری ڕێکخراوێکی ناحکومی خێرخوازیە و تۆمارکراوە لە بەڕێو بەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکان، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، وە یەکێکە لە ڕێکخراوە خێرخوازیە هەرە کۆنەکانی کوردستان کە بانگخواز مامۆستا حاجی کاروان سەرۆکایەتی دەکات، ئەم ڕێکخراوە لەسەر دەستی بانگخواز حاجی کاروان دامەزراوە لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی و بە گەورەترین ڕێکخراوی خێرخوازی دادەنرێت لە هەرێمی کوردستان لە بواری نازداران و منداڵانی بێ باوک کار دەکات و گرنگیەکی یەکجار گەروە بەم بوارە دەدات. بەختەوەری کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش و بەتوانا شەو نخونی بۆ دەکەن و ئەوپەڕی توانا و ماندووبونەکانیان خستۆتە گڕ بۆ ئەوەی ببن بە چەترێک بۆ منداڵانی بێ باوک و پەنا بۆ هەژاران، کەوا تاوەکو ئێستا چەندین پڕۆژەی خێرخوازی لە ناوەخۆ و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان خاوەنداریەتی کردووە و بە هەماهەنگی چەند پڕۆژەیەکی کردووە.

ئەزموون

خۆبەخشان چی دەڵێن دەربارەى ئەزمونیان
لەگەڵ ڕێکخراوى بەختەوەری

پرسیارە باوەکان

باوترین ئەو پرسیارانەی کەوا لێمان دەکرێت دەربارەى ڕێکخراو

لێرە وەڵامی باوترین ئەو پرسیارانە دەدەینەوە کەوا خەڵک لێمان دەکات دەربارەی ڕێکخراوى بەختەوەری و کار و پڕۆژەکانمان، تۆش دەتوانی سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانت بنێریت بۆمان.

تۆش پرسیار بکە

ئایا ڕێکخراوى بەختەوەری سەر بەهیچ لایەنێکی سیاسی دیاریکراوە ؟

نەخێر، ڕێکخراوی بەختەوەری سەربەهیچ لایەنێکی سیاسی و حکومی نیە و مۆڵەتی لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان هەیە و بەبێ جیاوازی پڕۆژەکانی ئەنجام دەدات.

چۆن بتوانم لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق یارمەتیەکانم بۆ ڕێکخراو بنێرم ؟

دەتوانی یارمەتیەکانت لە ڕێگەی هەژماری بانکی تایبەت بە ڕێکخراو بنێریت گەر لەدەرەوەی عێراق بوویت، وەلە ناوەخۆی هەرێمی کوردستان وعێراق دەتوانی لەڕێگەی باڵانسی فاستپەی یاخود سەردانی کردنی ڕێکخراو یارمەتیەکانت بگەیەنیت.

ئایا یارمەتی نەخۆش دەدەن یاخود پرۆژەکانتان دیاریکراوە ؟

بەختەوەری چەندین پڕۆژەی جۆراو جۆری هەبووە لە ڕابردوودا و لە ئـێستادا ، کاری سەرەکی ڕێکخراوی بەختەوەری یارمەتیدان وکەفالەتکردنی منداڵانی بێ باوکە،بەشێکی کەمی یارمەتیەکان بۆ نەخۆشە.

چۆن بتوانم منداڵێکی نازدار کەفالەت بکەم ؟

دەتوانیت لە ڕێگەی پەیوەندی کردن بە ژمارە تەلەفۆنەکانی بەختەوەری یاخود ناردنی ئیمەیل بۆ ماڵپەر داواکاریەکەت بنێریت و وەڵام دەدرێیتەوە و ڕێکارەکانی کەفالەت کردنت بۆ شی دەکرێتەوە.