10 کانوونی دووەم, 2022
رێكخراوی بەختەوەری بەسەرپەرشتی بانگخواز حاجی كاروان بۆ جاری شەشەم هەڵسا بەدابەشكردنی نەوت بەسەر ١٠٠ خێزانی تری نازداری بێ باوک.
لەمبارەیەوە بانگخواز حاجی كاروان لەلێدوانێكیدا بەكوردیوی راگەیاند :ئەمڕۆ بۆ جاری شەشەم ڕێكخراوی بهختهوهری هەڵسا بە دابەشکردنی دوانزە هەزار لیتر نەوت بەسەر ١٠٠ خێزانی تری نازداری بێ باوک.
لەوەلامی پرسیارێكی ماڵپەری كوردیو لەبارەی دابینكردنی خانوو بۆ نازداران بانگخواز حاجی كاروان بۆ كوردیو وتی : رێكخراوی بهختهوهری تاوهكو ئێستا (140) خانووی بۆ منداڵانی نازدار دروست كردووه بەهاوكاری خێرخوازان .
هەروەها ناوبراو سوپاسی خێرخوازانی كرد دەڵێت سوپاس بۆ خوا بەردەوام خێرخوازان بەدەم بانگەوازەكانمانەوە دێن خوای گەورە لەهەموولایەكی قەبوڵبكات .
ڕێكخراوی بەختەوەری بە سەرپەرشتی بانگخواز حاجی كاروان حەڤدە ساڵە دامەزراوەو تاوەكو ئێستا بەهاوكاری خێرخوازان لەخزمەتكردنی نەخۆش و هەژاران و بێ باوكان بەردەوامە دەیان هەزار لەمنالی بێ باوك و و هەژار و نەخۆش و خاوەن پێداویستی تایبەت سودمەندبونە لە برە پارەو خۆراك و شتومەك و تێچوی نەشتەرگەری و تاوەكو ئێستا 140 خانووی بۆ نازداران و هەژاران دروستكردووە.
8:00 am to 12:30 pm
10 Jan, 2022
HealthMedical
Erbil, Iraq