17 کانوونی دووەم, 2023
رێكخراوی بەختەوەری بەردەوامە لە كاروچالاكیەكانی و لە نوێترین چالاكیدا هەستا بە دابەشكردنی بڕی(12.000)لیتر نەوت دابەشكرد بەسەر خانەوادەی مناڵانی نازدار.
پەیامنێری كوردیو لە شاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: لە درێژەی كارو چالاكیەكانی (رێكخراوی بەختەوەری ) لەگەڵ درێژی وەرزی زستان و سەرماوسۆڵە لە شاری سلێمانی بڕی (12.000)لیتر نەوت دابەشكرد بەسەر خانەوادەی مناڵانی نازدار.
شایانی باشە (رێكخراوی بەختەوەری) كە بانگخواز(حاجی كاروان) سەرپەرشتی و خاوەنداریەتی دەكات، یەكێكە لە چالاكترین رێكخراوەكانی بەدەمەوە چون و هاوكاریكردنی مناڵانی بێباوك،تەنیا ئەم ساڵ لە سنوری پارێزگای سلێمانی (40.000) لیتر نەوت دابەشكراوە بەسەر خانەوادەی مناڵانی بێ باوك.
8:00 am to 12:30 pm
17 Jan, 2023
HealthMedical
Al-Sulaymaniyah, Iraq