ڕێكخراوی بەختەوەری بە سەرپەرشتی حاجی كاروان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەردەوامە لە پڕۆژە و چالاكییە خێرخوازیەكانی و لە نوێترینیان هاوكاریكردنی لە شاری هەولێر و سلێمانی هەستان بە دابەشكردنی 1000 سەبەتەی خۆراك و پێدانی یارمەتی بە 250 خانەوادەی بێ باوك.

حاجی كاروان بەرپرسی ڕێكخراوی بەختەوەری بە كوردیوی ڕاگەیاند : لەماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوو ڕێكخراوەكەمان لە شاری سلێمانی بەهاوكاری 2 خێرخواز توانیمان یارمەتی 250 خێزانی نازدار هاوكاری بكەین و بە پارەی زەكات بۆ پێدوایستیەكانیان بۆ ڕۆژانی جەژن.

حاجی كاروان وتیشی : هەر ئەمڕۆ یەك خێرخواز لە شاری هەولێر 1000 سەبەتەی خۆراكی دابین كردووە ، ئێمەش وەكو ڕێكخراوەكەمان لیژنەمان ئامادە كردووە ماڵ بە ماڵ ئەم سەبەتانە دابەش دەكەین.

بەرپرسی ڕێكخراوی بەختەوەری وتیشی : ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەهەستاین بە ئامادەكردنی ئێوارە خوانێك بۆ 30 خێزانی بێ باوك و ئاهەنگێكی خنجیلانە بۆ منداڵە نازدارەكان.

Leave a Comment