ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژن ڕێکخراوی بەختەوەری هەڵسا بە زیندوو کردنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، و دڵخۆشکردنی منداڵانی بێ باوک  لە شاری هەولێر، جێگای باسە حاجی کاروان سەرۆکی ڕێکخراوی بەختەوەری گوتی : ٢٩ ڕۆژی ڕەمەزان و ڕۆژانی جەژنمان لەگەڵ منداڵانی بێ باوک بەڕێکرد، وە لە لایەنی خۆیەوە سوپاسی شاری یاری ئایس دەی کرد کەوا هاوکاربوون بۆ ئەم چاڵاکیە و دەرگایان واڵا بوو بۆ منداڵانی نازداری بێ باوک.

ڕێکخراوی بەختەوەری دوای ئەوەی ٢٩ ڕۆژی رەمەزان بەردەوام بوو لە دابەشکردن و یارمەتیدانی منداڵانی بێ باوک و هەژاران و لێقەوماوان، ڕۆژانی جەژنیش ماندوو نەناسانە لەگەڵ تیمی خۆبەخشی ڕێکخراو گەشتێکیان بۆ سازدان بۆ شاری یاری و دڵخۆشی جەژنیان لەگەڵ بەش کردن.

ڤیدیۆی سەردانی کردنەکە

           

Leave a Comment