بانگخواز حاجی كاروان رایدەگەیەنێت خێرخوازان لەرێی ریکخراوی بەختەوەرێوە گوشتی قوربانیان کردە خێر ودابەشی زیاتر لە7000خێزانمان کرد بۆ هەرخێزانێ 2کیلۆ. لەمبارەیەوە بانگخواز حاجی كاروان سەرۆكی رێكخراوی بەختەوەری لە لێدوانێكیدا راگەیاند :خێرخوازان لەرێی ریکخراوی بەختەوەرێوە گوشتی قوربانیان کردە خێر ودابەشی زیاتر لە7000خێزانمان کرد بۆ هەرخێزانێ 2کیلۆ.
ناوبراو وتیشی: لەهەولێرو سلیمانی و گەرمیان و هەلبجەی شەهێد و هەلبجەی تازە و خورماڵ و سیروان و صمود وسۆران و شورش و چمچمال و تەکیە و بەردەرەش و قەسرۆک و خەبات و چەن شوێنێکی تر.ئەوەشی وت :خوای گەورە لە خێرخوازان و لە ئێمەشی قبوڵ بكات و بیكاتە مایەی خێر .ڕێكخراوی بەختەوەری بە سەرپەرشتی بانگخواز حاجی كاروان شانزە ساڵە دامەزراوەو تاوەكو ئێستا بەهاوكاری خێرخوازان لەخزمەتكردنی نەخۆش و هەژاران و بێ باوكان بەردەوامە تاوەكو ئێستا دەیان هەزار لەمنالی بێ باوك و و هەژار و نەخۆش و خاوەن پێداویستی تایبەت سودمەندبونە لە برە پارەو خۆراك و شتومەك و تێچوی نەشتەرگەری و كڕینی خانوو .

Leave a Comment