ڕێكخراوی بەختەوەری هەستا بە دابەشكردنی 10 كورسی كارەبایی بەسەر دە كەسی خاوەن پێداوستی تایبەتدا.
ئەمڕۆ 21 ی 1 ی 2021 لە هەڵمەتێكی خێرخوازیدا ڕێكخراوی بەختەوەری هەستا بە دابەشكردنی كورسی كارەبایی بەسەر كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، حاجی كاروان بەرپرسی ڕێكخراوی بەختەوەری ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 10 كورسیمان بەسەر دە كەسی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەشكرد لە شاری هەولێر، ئەویش بە هاوكاری كۆمەلێك خێرخواز كە ئەو ئەركە قورسەیان خستۆتە سەر شانی خۆیان.
ڕێكخراوی بەختەوەری جیا لە كەفالەتی مانگانەی منداڵانی بێ باوك و دروستكرنی خانوو بۆیان، بەشێكی تر لە پرۆژە خێریەكانیان بەدەمەوەهاتنی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە كە لەم میانەیەشدا تا ئێستا توانیویانە 100 كورسی كارەبایی بۆ 100 كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت دابین بكەن.